سەگی هاوشاری (گورگخنكێن) ئورفا ڕکابەریی هاوشاری سیڤاس دەکات

07:14 - 09/02/2019
گەلەری

لە ئورفا سەگی شوان یان هاوشار کە بە (گورگخنکێن) ناودەبرێن و بە بەهێزیی و پتەویی لەشولاریان دەناسرێنەوە، خەریکە دەگەنە ئەو ئاستەی رکابەریی سەگی هاوشاری سیڤاس بکەن کە لەسەر ئاستی جیهان، سەگێکی ناسراوە. 

ئورفا کە بە یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی ئاژەڵداریی ئاژەڵی بچوک دەناسرێت، سەگی هاوشار سەرکردایەتیی رانە مەڕی هەزاران سەریی دەکات و بەبێ ئەو سەگە ڕانەمەڕ دەرناکرێت. 

هاوشاری ئورفا دۆستی سەر ڕاستی شوانەکان و خاوەنی هێزی زۆر و لاشەیەکی پتەون، بەهۆی ئەوەی لە رکابەرییەکانی چەند ساڵی رابردوودا لەسەر ئاستی تورکیا پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە، بونەتە جێگەی باس و خواس. 

ئەو سەگانە کە بە "گورەگ"یش ناودەبرێن، لە هەریەک لە شارەکانی سیڤاس، ئیستانبوڵ و ئەنقەرە بەشدارییان لە رکابەرییەکاندا کردووە و پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە، بەو شێوەیەش ئامادەکاریی بۆ رکابەرییکردنی هاوشارە بەناوبانگەکان لەسەر ئاستی جیهان دەکەن. 

هاوشاری ئورفا بەتایبەت لە شارۆچکەکانی کاراکۆپرو و بۆزۆڤای ئورفا لەلایەن ئەو کەسانەی خولیایان دەکەن، لە شوێنی تایبەتدا پێدەگەیەنرێن و ئێسقانی بە جوانی و ورییاییەوە کوڵاویان دەرخوارد دەدرێت.  

9674 جار خوێندراوەتەوە