بەپەلە

عێراق؛ عەلی سیستانی ئامادە نییە لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكە كۆ ببێتەوە

06:49 - 09/02/2019
عێراق

عێراق؛ سیستانی مەرجی هەیە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكە
عێراق؛ سیستانی داوای گۆڕانكاریی لە دۆخی ژیانی هاوڵاتییان دەكات


عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، سێ داواكاریی سەرۆكایەتییەكانی كۆمار و وەزیران و پەرلەمانی عێراق ڕەت دەكاتەوە بۆ سەردانی ماڵەكەی لە نەجەف و ئەو هەنگاوەی پەیوەست كردوە بە هاتنەدی گۆڕانكاریی لە دۆخی ژیانی عێراقییەكان.


رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی نزیك لە كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوی كردەوە، هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەگەڵ دەستبەكاربوونیاندا، داوای دیداری"سیستانییان كردوە لە نەجەف بە مەبەستی بەهێزكردنی پێگە و شەرعیەتی خۆیان، بەڵام  بە وتەی رۆژنامەكە، وەڵامەكەیان بێهیواكەر بوە، چونكە مەرجەعیەت پۆزشی هێناوەتەوە لە پێشوازی لێكردنیان.

رۆژنامەكە نوسیویەتی، مەرجەعیەت بۆ كردنەوەی دەرگا بە ڕووی سەرۆكایەتییەكاندا كە لە ٢٠١١ وە دای خستوە، داوای گۆڕانكاریی جددی و هەستپێكراو دەكات لە ژیانی عێراقییەكان، ئەوەش لە كاتێكدایە، مۆڵەتی عەلی سیستانی بۆ سێ سەرۆكایەتییەكە كەمترە لە و وادەیەی سەدر دای نابوو بۆ ئەم خولەی پەرلەمان بۆ كاراكردن و بەهێزكردنی كارەكانیان.

306 جار خوێندراوەتەوە