بەپەلە

سەرچاوەیەكی ئەمنی: وادەی ئازادكردنی ئەوس خەفاجی نادیارە

04:41 - 09/02/2019
عێراق

سەرچاوەیەكی ئەمنی: ئەوس خەفاجی ئازاد نەكراوە 

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرای دەكات ئەوس خەفاجی فەرماندەی گروپی ئەبولفەزل ئەلعەباسی سەربە حەشدی شەعبی ئازاد نەكراوە و هەواڵی ئەشكەنجەدانیشی رەتدەكاتەوە.   

ئەو سەرچاوەیە بەمیدیاكانی عێراقی راگەیاندوە، ئەوس خەفاجی فەرماندەی گروپی ئەبو فەزل ئەلعەباس ی سەربەحەشدی شەعبی تاكو ئێستا ئازاد نەكراوە.  هەواڵی بەشێك لەمیدیاكانیشی لەبارەی ئەشكەنجەدانی ئەوس خەفاجی رەتكردوەتەوە و رایگەیاندوە، خەفاجی روبەروی هیچ جۆرە ئەشكەنجەیەك نەبوەتەوە .

بەگوێرەی سەرچاوەكە، لێكۆلینەوە لەگەڵ ئەوس خەفاجی بەردەوامەو تا ئێستاش كاتی ئازادكردنی نادیارە.

ئەوس خەفاجی رۆژی پێنج شەمە لەكاتی داخستنی چەند بارەگایەكی حەشدی شەعبیەوە لە ناوچەی كەرادەی بەغداد لەلایەن هێزێكی ئەمنیەوە دەستگیركرا.

243 جار خوێندراوەتەوە