بەپەلە

ئێران گرێبەستی فرۆشتنی كارەبا بە عێراق بۆ ساڵێكی تر درێژ دەكاتەوە

09:36 - 09/02/2019
ئابوری

كۆماری ئیسلامی ئێران گرێبەستی فرۆشتنی كارەبا بە عێراق بۆ ساڵێكی تر درێژ دەكاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی كردەوە، لەمیانی سەردانەكەی لوئەی خەتیب وەزیری كارەبای عێراق بۆ ئێران، تاران ڕازی بوە گرێبەستی فرۆشتنی كارەبا بە عێراق درێژبكاتەوە.

لای خۆیەوە هومایۆن حائیری یاریدەدەری وەزیری وزەو كارەبای ئێران ئاشكرایكردوە درێژكردنەوەی فرۆشتنی كارەبا بەعێراق بۆ ساڵێكی ترەو بەم زوانەش لیژنەیەكی هاوبەش بۆتاوتوێكردنی چۆنێتی گرێبەستەو قەرزەكانی پێشوتری عێراقیش كۆدەبنەوە.

هاوكات لوئەی خەتیب وەزیری كارەبای عێراق ڕایگەیاندوە، ئێرانییەكان جگە لەفرۆشتنی كارەبا ئامادەن لەبواری تەكنەلۆژیاش هاوكاری عێراق بكەن بەپێچەوانەی زۆرێك لەوڵاتان كە تەنیا كەرەستەوپێداویستی پێ دەفرۆشن.

لەئێستادا عێراق بڕی 1200 مێگاوات كارەبا لە ئێران دەكڕێت و پێشتریش بەهۆی نەدانی قەرزی كارەباوە بەرپرسانی تاران هەڕەشەی راگرتنی ئەو پرۆسەیەیان كردبو.

95 جار خوێندراوەتەوە