بەپەلە

ئەم ئەپانە رێگه‌ به‌ دزە كردنی زانیارییەکانی نێو مۆبایلی ئایفۆن دەدات

05:56 - 08/02/2019
زانستی

راپۆرتێکی تەکنیکی هۆشداری دەداتە کۆمپانیای ئەپڵ، لە بوونی چەند ئەپێکی سیخوڕی لە ناو مۆبایلی ئایفۆن.

راپۆرتەکە ئاشكرای دەکات، چەند ئەپێک لە مۆبایلی ئایفۆندا هەیە، کە لە ڕێگەی تۆمارکردنی(ریکۆردکردن) شاشەوە، دزە بە داتاو زانیارییەکانی بەکارهێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن دەکات و مەترسین.

بەپێی زانیارییەکانی هەردوو پێگەی "techcrunch" و theappanalyst، بێ ئەوەی بەکارهێنەران ئاگاداربکرێتەوە، ئەو ئەپانە سیخوڕی بەسەر بەکارهێنەرانەوە کردوە.

 

روونیشیدەکەنەوە، هەندێک لە ئەپەکان ناویان "Air Canada  Abercrombie & Fitch ،Expedia" کە بەبەرنامەی شیکردنەوە لە کۆمپانیای Glassbox کاردەکات.

دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکە، کۆمپانیای ئەپڵ کەوتۆتە جموجۆڵ و بەدواداچوون بۆ ئەو ئەپانە، بەڵام بڵاوکراوەیەکی پێگەی TechCrunhدەریدەخات کە بەرپرسانی کۆمپانیاکە گەشتون بەو کەسانەی کە بەرپرسن لەم ئەپانە و داوایان لێکردون کە لایببەن، گەر جێبەجێی نەکەن، ئەوا لە Google PLAY ، ئەپ ستۆری لادەبات.

 

 کۆمپانیای ئەپڵ بەردەوامە لە دروستکردنی جۆرەکانی مۆبایلی ئایفۆن و بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە، بەو پێیەی لەرووی ئاسایشی زانییاریەوە، لە جۆرەکانی دیکە پتەوترە.

1060 جار خوێندراوەتەوە