بەپەلە

نیوەی نەخۆشانی شێرپەنجە چاك دەبنەوە

08:44 - 07/02/2019
تەندروستی

لە سەنتەری ژیان لە ساڵێكدا 23 هەزار نەخۆش چارەسەریان وەرگرتووە
پارەی سندوقی كۆمەكی توشبوانی شێرپەنجە تەنها بە ڕەسیدە 


وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، لە هەرێمی كوردستان لەسەد هەزار كەس سەدا سەدو پێنج كەس توشبووە بەنەخۆی شێرپەنجە سەرۆكی ئەنجومەنی سندوقی كۆمەكی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە ئاشكرایدەكات، پارەی سندوقی شێرپەنجە تەنها بە رەسید هەبووە كێشەی سویلەی هەبووە واتە پارەكە لەبەردەستنەبووە.

لەو سەنتەرەی وەك خۆیان ‌و توشبوانی شێرپەنجە دەڵێن: سەنتەری بەخشینەوە ژیانە، مەراسیمێك سازكرا تێیدا باس لەوە كرا، كە نیوەی توشبوانی شێرپەنجە باشدەبنەوە.

وەك ئەوەی بەسەر وەفا ئیبراهیمی تەمەن 48 ساڵدا هاتووە، كە بە خۆراگرییەوە گەیشتوە بە قۆناغی تێپەڕاندنی نەخۆشیەكەی.

پزیشكێك دەڵێت: لە یەك ساڵدا بە بەهای چوار ملیۆن دۆلار لە سەنتەرەكە نەخۆشی شێرپەنجە چارەسەریان وەرگرتووە.

وەزیری تەندروستی دەڵێت: لە هەرێمی كوردستان لە هەر سەد هەزار كەسێك سەدو پێنج كەس توشبووی نەخۆشی شێرپەنجەیە.

پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ هاوكاری توشبوان دوپاتكردەوە دەشڵێت: لە ماوەی یەك ساڵدا شتی زۆریان كرد، بەڵام سندوقی هاوكاری شێرپەنجە لێی بێ ئاگابووە.

هەرچەند پێشتر وەزیری تەندروتی دانی بەوەداناوە كە پارەی سندوقی هاوكاری توسبوانی شیرَپەنجە بەكارهێندراوە لەكاتی قەیرانی داراییدا، سەرۆكی ئەنجومەنی سندوقەكەش ئاشكرایدەكات، پارەی سندوقی شێرپەنجە تەنها بەڕەسیدە هەیە زۆرجار كێشەی سویلەی هەبووە واتە پارەكە لەبەردەست نەبووە. 

لەسەنتەری ژیان لە سلێمانی لەیەك شەو رۆژدا 95 كەس چارەسەر وەردەگرن ‌و كە لەیەك ساڵدا 23 هەزار نەخۆش دەكات ‌و كە بەبەهای چوار ملیۆن دۆلار بووە.

1771 جار خوێندراوەتەوە