گەنەڵ ئینرجی راپۆرتی مانگانەی بەرهەم هێنانی نەوتی بڵاوكردەوە

08:37 - 07/02/2019
ئابوری

 گەنەڵ ئینرجی: رۆژانە 141 هەزار بەرمیل نەوتمان لە هەرێم بەرهەمهێناوە

كۆمپانیای گەنەڵ ئینرجی، راپۆرتی مانگانەی سەبارەت بەبەرهەم هێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند: رۆژانە 141 هەزار بەرمیل نەوتیان لە دوو كێڵگەی نەوتی لە هەرێمی كوردستان بەرهەمهێناوە.

كۆمپانیاكە دەڵێت بەرهەم هێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان زیادیكردووە و لە مانگی رابردوودا لە كێڵگەی نەوتی تاوگێ رۆژنە 74 هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەم هێناوە‌و لە كێڵگە نەوتیەكانی فیشخاپوریش ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژێكدا بۆ 55 هەزار بەرمیل نەوت زیاد كردووە.

كۆمپانیاكە، دەڵێت: لە كێڵگە نەوتیەكانی تەقتەقیش رۆژانە زیاتر لە 13 هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەم هێناوە و پێدەچێت ئەو بڕەش زیاتر بكات لە ماوەی ئایندەدا. گەنەڵا ئینرجی كۆمپانیایەكی نەوتیەو و زیاتر لە 10 ساڵە لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا كار دەكات.

297 جار خوێندراوەتەوە