بەپەلە

ساڵی رابردو دی ئێن ئۆ لە هەرێمی كوردستان 354 ملیۆن دۆلار قازانجی كردوە

08:06 - 07/02/2019
ئابوری

كۆمپانیای دی ئێن ئۆ: 20 بیرە نەوتی نوێ لە هەرێمی كوردستان هەڵدەكەنین

كۆمپانیای DNOی نەرویجی ئاشكرایدەكات، بیست بیرە نەوتی نوێ لەهەرێمی كوردستاندا لێدەدات، ئەوەش دەخاتەڕو كە لە ساڵی 2018دا كۆمپانیاكە زۆرترین داهاتی هەبوە بەبەراورد بە 47 ساڵی رابردوودا.

كۆمپانیای DNOی نەرویجی كە بەگەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنی نەوت لە هەرێم دادەنرێت، راپۆرتی داهاتی ساڵی رابردوی خۆی و پلانی ئەمساڵی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، لە ساڵی 2018دا داهاتی كۆمپانیاكە 829 ملیۆن دۆلار بوەو قازانجی لەو ساڵەدا 354 ملیۆن دۆلار بوە، ئەوەش بەرزترین رێژەی داهاتە لەماوەی 47 ساڵی رابردوی كاركردنی كۆمپانیاكە.

بەپێی راپۆرتەكە، كۆمپانیای DNO، لەساڵی 2019دا،  20 بیری دیكەی پشكنین و دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستاندا هەڵبكەنێت بەشێوەیەك، 14 یان لە تاوكێ و چوار بیر لە فیشخابور و دوو بیریش لە باشیك.

كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەشكردوە، دوو بیری نوێ لە هەردوو كێڵگەی فیشخابور و تاوكی، كارەكانیان كۆتایی هاتوەو لەم مانگەدا نەوتیان لێ بەرهەمدەهێنرێت.

274 جار خوێندراوەتەوە