ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەكانی عێراق گەرانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕێندراوەكان رەتدەكاتەوە و ووردەكاری كۆبونەوەكەی فەرماندە سەربازیەكانی عێراق و هەرێمیش ئاشكرا دەكات.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەهاوبەشەكانی عێراق لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندوە هەواڵی رەزامەندبوونی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆگەڕانەو ەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆناوچە كێشە لەسەرەكان دورە لەراستیەوە.
سەبارە ت بەووردەكای ئەو كۆبونەوەیەش كە رۆژی چوارشەممە لەنێوان وەفدی سەربازی عێراق و هەرێم لە هەولێر بەرێوەچوو، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازیە هاوبەشەكان رایگەیاندوە، گفتوگۆ كراوە لەبارەی ئەو بۆشاییانەی لەناوچەی تەماسی نێوان هێزەكانی عێراق و هێزە پێشمەگەردایە و لەلایەن پاشماوەكانی داعشەوە سوودی لێوەردەگیرێت بۆ نانەوەی پشێوی.
1205 جار خوێندراوەتەوە