هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هەرەسهێنانی داعش لەعێراق و سوریا بەمانای كۆتایی هاتنی هەڵمەتەكانمان نایەت

08:59 - 07/02/2019
عێراق

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: پابەندین بەهاوكاریكردنی حكومەتی عێراق و مەشقپێكردنی هێزە چەكدارەكانی
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: پشیتیوانی لەپرۆسەی گواستنەوەی سیاسی لە سوریا دەكەین


هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت بەهەرەسهێنانی داعش لەعێراق و سوریا هەڵمەتەكانیان لەدژی ئەو رێكخراوە تیرۆرستیە كۆتایی نایات، جەختیش لەبەردەوامبونی هاوكاریەكانی بۆ عێراق دەكاتەوە و  پشتیوانیش بۆ پرۆسەی گواستنەو ەی سیاسی لە سوریا دەردەبڕێت. 


لەپاش كۆتایی هاتنی كۆبونەوەی ساڵانەی، هاوپەیمانی نێودەولەتی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، هەرەسهێنانی داعش لەعێراق و سوریا بەمانای كۆتایی هاتنی هەڵمەتی دژی ئەو گروپە تیرۆرستیە نایات و جەختیشی كردوەتەوە، هاوپەیمانێتیەكە بەیەكگرتوویی دەمێنێـتەوە و كاری پێویست دەكەن كەمكردنەوە و نەهێشتنی ئەومەترسیانەی داعش دروستی كردوە.

لەبەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە، پابەنددەبن بەهاوكاری كردنی حكومەتی  عێراق  ومەشقپێكردنی هێزەچەكدارەكانی عێراق و ئاسایی كردنەوەی دۆخی عێراق، پشتیوانی گەلی سوریاش دەكەن لە پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی راستەقینە پاڵپشت بە بەیاننامەی ژنێفی ساڵی 2012 و بڕیاری ژمارە 2254ی ئەنجومەنی ئاسایش.

117 جار خوێندراوەتەوە