چاوشئۆغڵو: ده‌بێت پاككردنه‌وه‌ی داعش و كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجام بدرێت

08:30 - 06/02/2019
عێراق

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش له‌ سوریا و پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیكی و هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجام بدرێت.

مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی دانیشتنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی دژی داعش كه‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی ٧٩ وڵات له‌ واشنتۆن به‌ڕێوه‌چوو وتارێكی پێشكه‌ش كرد و و‌تی، داعش له‌ عێڕاق دۆڕاوه‌و له‌ سوریاش نزیكه‌ له‌ پاكبوونه‌وه‌.

هه‌روه‌ها وتیشی، ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه‌ رێگری كردنه‌ له‌م رێكخراوه‌ له‌ سه‌رله‌نوێ زیندوبونه‌وه‌ی و یارمه‌تیدانی وڵاتانه ‌(سوریا و عێراق) له‌ سه‌قامگیریاندا. 

چاوشئۆغڵو ئه‌وه‌شی وت، ده‌بێت تێبگه‌ین له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته‌و خۆمان به‌دووربگرین له‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌یان.

چاوشئۆغڵو ئه‌وه‌شی وت، ده‌بێت پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش له‌ سوریا و پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیكی و هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجام بدرێت،‌ خۆ به‌دوور بگیرێت له‌ دروستبوونی بۆشایی ده‌سه‌ڵات كه‌ له‌ڕێیه‌وه‌ تیرۆریستان به‌كاری ده‌هێنن دژ به‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا و ئاسایشی نیشتمانی دراوسێكان.

 

چاوشئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ توركیا له‌ چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاری تیرۆر له‌ سووریادا، له‌ به‌ره‌كاندا خه‌باتی كردووه‌و رێخۆشكه‌ربووه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ر بۆ ناوچه‌ رزگار كراوه‌ن و وتی، توركیا بۆ یارمه‌تیدانی عێراق و سووریا له‌ گه‌یشتن به‌ سه‌قامگیریاندا ئاماده‌ی هه‌موو یارمه‌تییه‌كه‌.

251 جار خوێندراوەتەوە