داهاتی نەوت و گازی سروشتیی رووسیا ١٤٨ ملیار دۆلارە

05:13 - 06/02/2019
ئابوری

داهاتی هەناردەی نەوتی رووسیا لە ساڵی ٢٠١٨دا بەراورد بە ساڵی رابردووتر، لەسەدا ٣٨،٢ زیادیکردووە و داهاتی گازی سروشتیی ئەو وڵاتە لەسەدا ٢٨،٨ زیادیکردووە و کۆی گشتیی بووەتە ١٧٨ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار. 

 

 بەپێی داتاکانی خزمەتگوزاریی گومرکی فیدراڵی روسیا، ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٨دا، ١٢٩ ملیار دۆلاری لە هەناردەکردنی نەوت و ٤٩ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلاری لە هەناردەی گازی سروشتییەوە بەدەستهێناوە. 

رووسیا لە ٢٠١٧دا لە هەناردەی نەوت، ٩٣ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار و لە هەناردەی گازی سروشتیی، ٣٨ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنابوو. 

257 جار خوێندراوەتەوە