عادل عەبدولمەهدی داوای ڕونكردنەوە لە ئەمریكا دەكات

04:42 - 06/02/2019
عێراق

عادل عەبدولمەهدی: ڕێگە نادەین عێراق بكرێتە شوێنێك بۆ دژایەتیكردنی وڵاتێكی تر

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بەلێدوانەكەی سەرۆكی ئەمریكا كە ڕایگەندبو لەعێراقەوە چاوێری ئێران دەكەن دەڵێت: ئەوان ڕێگە نادەن عێراق بكرێتە شوێنێك بۆ دژایەتیكردنی وڵاتێكی تر.

سەرۆك وەزیرانی عێراق داواش لە ئەمریكا دەكات پاشگەزببنەوەو لەو بارەیەوە ڕونكردنەوە بدەن و هەڵوێستی خۆیان یەكلایی بكەنەوە.

60 جار خوێندراوەتەوە