هەموو عاشقانی تۆپی پێ چاوەڕوانی یاری كلاسیكۆی جیهان لەنێوان یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید دەكەن لە یاری رۆیشتنی جامی شاى ئیسپانیا..
ئەمانە ژمارەیەك لە ئامارەكانن لەبارەی كلاسیكۆی ئیسپانیاوە:
یەكەم: ئەمە كلاسیكۆی 39 یەمینە لەو كاتەوەی پێرێز سەرۆكی ریاڵ مەدریدە، تێیدا مەدرید 14 بردنەوە و بەرشەلۆنە 19 بردنەوە و 13 یاریش بە یەكسان بون كۆتایی هاتوە.
دووەم: سێرجۆ رامۆس 5 جار كارتی سوری لە یاریكردن بەرامبەر بەرشەلۆنە وەرگرتوە.
سێیەم: كیلۆر ناڤاسی گۆڵچی ریاڵ مەدرید لە كلاسیكۆدا و لە یاریگای بەرشەلۆنەدا دۆرانی بەخۆیەوە نەبینیوە و لە 12 كلاسیۆك بەشداریكردوە و 11 گۆڵی لێكراوە.
چوارەم: 14 ساڵە یاری كلاسیۆك بە بێ گۆڵ كۆتایی نەهاتوە.
پێنجەم: 10 ساڵە ریاڵ مەدرید نەیتوانیوە لە یاری كلاسیكۆدا گۆڵەكەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە.
شەشەم: بەرشەلۆنە 28 كلاسیكۆیە لەسەریەك گۆڵ تۆماردەكات.
حەوتەم: سێرجۆ رامۆس زۆرترین كلاسیكۆی دۆراندوە كە 18 جار بوە.
هەشتەم: هەردوو یانە 239 جار روبەروی یەكتر بونەتەوە و ریاڵ مەدرید 95 یاری بردۆتەوە، لەبەرامبەردا بەرشەلۆنە 94 یاری بردۆتەوە و لە 50 یاریشدا یەكسان بون.
نۆیەم: ریاڵ مەدرید لەسەرجەم پاڵەوانێتیەكاندا 402 گۆڵی لە بەرشەلۆنە كردوە، بەرشەلۆنە ی391 گۆڵی لە ریاڵ مەدرید كردوە.
دەیەم: مێسی خاوەنی زۆرترین هاتریكە لە كلاسیكۆدا كە دوو جارە.
یانزەیەم: مێسی بەشداری 38 كلاسیكۆی كردوە و لە 17 یاندا براوە بوە و 12 جار یانەكەی دۆراوە و 9 یاریش بە یەكسانبون كۆتایی هاتوە.
دوانزەیەم: كەریم بەنزیمە و لویس سوارێز هەریەكەیان خاوەنی 9 گۆڵن لە كلاسیكۆدا.
سیانزەهەم: مێسی 9 كلاسیكۆیە لەسەر یەك گۆڵ تۆمار دەكات ئەگەر ئەمشەو گۆڵ تۆماركات ژمارەی پێیوانەیی یەكسان دەكاتەوە كە 10 جار بوە.
چواردەهەم: ئەگەر گارس بێل لە كلاسیكۆ گۆڵ بكات، ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید دەبێتە 100 گۆڵ، كە تەنها 20 یاریزان بەدرێژایی مێژوی ریاڵ خاوەنی 100 گۆڵ و زیاترن.
پانزەهەم: سۆلاری راهێنەری ریاڵ مەدرید، وەك یاریزان بەشداری هەشت كلاسیكۆی كردوە و سێ جار براوە و سێجار یەكسان و دووجاریش دۆراوە.
شانزەهەم: تائێستا مێسی لە جامی شای ئیسپانیا لە كلاسیكۆ گۆڵی تۆمار نەكردوە، ئەوەش بوە بە گرێكوێرە بۆ ئەو ئەستێرەیەی تۆپی پێ.
741 جار خوێندراوەتەوە