بۆچی ئەم بوکە لە 33 وڵات عەزی بوکێنییەکی دەپۆشێت

01:30 - 06/02/2019
هەمەڕەنگ

 خانمێکی ئەمریکی، عەزی بوکێنیەکەی لە 33 وڵات دەپۆشێت و لەگەڵ هاوسەرەکەی وێنەیەکی پێوەدەگرێت.

زۆیی ئوست لەساڵی 2017 هاوسەرگیری لەگەڵ نیک دەکات و پێکەوە بڕیار دەدەن گەشتێکی درێژ بە جیهاندا ئەنجامبدەن، بۆ درێژەدان بە مانگی هەنگوینی و بەسەر بردنی کاتێکی خۆش و ئاشنا بوون بە کلتوری وڵاتان.

زۆیی پێیوایە ژیان زۆر کورتە و کچان دەتوانن جارێک یان دووجار جلی بوکێنی بپۆشن، بۆیە لەکاتی گەشتە درێژەکەیدا کە چوبێتە هەر وڵاتێک، دووبارە عەزی بوکێنییەکەی پۆشیوە و وێنەیەکی وەک یادەوەرییەک پێوە گرتوەو بۆ نوێبوونەوەی هاوسەرگیرییەکەیان.

یەکەم گەشتی زۆیی و هاوسەرەکەی بۆ تایلاند بوەو دوای ئەوە بەرشەلۆنە و روماو دوبەی و چین چەن وڵاتێکی دیکە.

پێگەی مییترۆی ئەلیکتۆرنی بڵاویکردەوە، لەپێناو نوێبوونەوەی بەردەوامی هاوسەرگیرییەکەیان، زۆیی و نیک دەیانەوێت لە داهاتوودا بەردەوامبن لە گەشتکردن بە وڵاتانی جیهان.

 

2320 جار خوێندراوەتەوە