مەترسی بەکتریای ریخوڵە بۆ سەر مێشک ئاشکرادەبێت

09:18 - 06/02/2019
تەندروستی

بەپێی ئەنجامی توێژینەویەکی زانستی نوێ، بەکتریای ریخۆڵە کاریگەری دەکاتە سەر تەندروستی مێشک و دەبێتە هۆی خەمۆکی.

توێژەرانی بەلجیکا توێژینەوەکەیان بە ناونیشانی Flemish Gut Flora Project ، لەسەر زیاتر لە هەزار کەس ئەنجامداوەو تێیدا چاودێری رێژەی خەمۆکی کراوە لەگەڵ پشکنینی پیسایی.


لەئەنجامی توێژینەوەکەدا ، دوو جۆر بەکتریا بەناوی "coprococcus" و"dialister" دۆزرایەوە، هەر یەکێک لەم دوو میکرۆبە تایبەتمەندی خۆی هەیە و لەو کەسانە دۆزراونەتەوە کە تووشبوی خەمۆکی بون.

بەڕای توێژەران، بەشێکی زۆر لە بەکتریای ریخۆڵە دەتوانێت ماددەیەکی کیمیایی بەرهەمبهێنێت و لەرێگەی خوێنەوە دەستبەجێ کاریگەری گەورە بکاتە سەر مێشک و تێیدا گەشە بکات و ببێتە هۆی خەمۆکی کەسەکە .

 

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرای دەکات، خراپبوونی تەندروستی جەستە کاریگەری لەسەر مێشک هەیە و بۆتە هۆی تووشبوونی 300 ملیۆن کەس بە خەمۆکی.

1145 جار خوێندراوەتەوە