بزانە زاوایەکی ئیفلیج بۆ ئەوەی سەما لەگەڵ هاوژینەکەی بکات چی لە قاچەکانی دەکات

12:09 - 05/02/2019
هەمەڕەنگ

لە وڵاتی بەرازیل، زاوایەکی ئیفلیج بەیارمەتی باوک و براکەی لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیدا، دەتوانێت سەما لەگەڵ بوک بکات.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، هیگو روهلینگ کە پێنج ساڵ لەمەو پێش بەهۆی پێکدادانی بە ماتۆڕێکدا، توشی ئیفلیج دەبێت.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، زاواکە بە قایشێکی لەزگە قاچی راست و چەپی بە قاچی باوک و براکەی دەبەسترێت، پاشان هەڵدەسێتە سەر پێ و لەگەڵ بوکەکە باوەش بەیەکدا دەکەن و سەما دەکەن.

بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاد لە 4 ملیۆن بینەری دەبێت، دەستخۆشی و پیرۆزبایی لێدەکرێت و بە شتێکی مرۆڤانە ناوی دەبەن کە باوک و براکەی هاوکارییان کردوە.

 

10511 جار خوێندراوەتەوە