فه‌یسبوك ئاماری بەکارهێنەرانی بڵاوده‌كاته‌وه‌

08:50 - 05/02/2019
زانستی

کۆمپانیای فەیسبوک ئاشكرایدەکات، بەبەراورد بە ساڵی 2017، رێژەی بەکارهێنەرانی زیادیکردوە.

سەرباری بوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی زانیاری و بوونی کێشە لە تایبەتمه‌ندییەکانی، رۆژ بەرۆژ رێژەی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە زیادبووندایە.

کۆمپانیای فەیسبوک ئامارەکەی راگەیاند: کە لەساڵی 2018 دا 2.32 ملیار بەکارهێنەری هەبووە، کە ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی 2017 رێژەکەی لە ٪9 زیادیکردوە.

 

 کۆمپانیای فەیسبوک، لە ساڵی 2018 دا، لە ٪30 سەرکەوتووبوە لە رووی سپۆنسەرکردنەوە.

 

فەیسبوک لە ساڵی 2004 دامەزراوە، بنکەی سەرەکی لە کالیفۆرنیایە و لەلایەن مارک زوکربیرگ بەڕێوەدەبرێت و بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە.

249 جار خوێندراوەتەوە