لە 2018دا ڤۆڵكس واگن زیاتر لە 10 ملیۆن ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە
بەپێی نوێترین راپۆرت، كۆمپانیاكانی ڤۆڵكس واگن و گروپی رینۆ و نیسان و متیسۆبیشی لە ساڵی 2018دا زۆرترین ئۆتۆمبێلیان بەرهەمهێناوەو فرۆشتووە.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە، كۆمپانیای ڤۆڵكس واگن، بە بەرهەمهێنانو فرۆشتنی 10 ملیۆنو 830 هەزار ئۆتۆمبێلی تایبەتی و بارهەڵگر لەساڵی 2018دا بەپلەی یەكەم دێت لەسەر ئاستی جیهاندا.
كۆمپانیای ڤۆڵكس واگن، سەرجەم براندەكانی (ئۆدی، بەنتلی، لامبۆرگینی، فیات، شكۆدا، سكانیا، پۆرش، دۆگاتی) لەخۆ دەگرێت و زۆرترین هاوكاریی لەگەڵ وەربەرهێنەرانی ئۆتۆمبێل لەچین هەیەو بەرهەمەكانی لە 150 وڵاتی جیهاندا دەفرۆشێت.
كۆمپانیای ڤۆڵكس واگن، لە لایەن گروپێكی سەر بە پارتی ناسیۆنال سۆسیالیزم، نازیی، ئەڵمانیاوە لە ساڵی 193دا دروستكراوە و بەناوبانگترین براند بووە، كە ئەڵمانییەكان بەكاریانهێناوە.
988 جار خوێندراوەتەوە