بەغداد؛ بازاڕی غەزل بوەتە شوێنی كۆبوونەوەی ئاژەڵدۆستان

04:18 - 03/02/2019
هەمەڕەنگ

لە بازاڕی غەزل لە بەغدای پایتەختی عێراق، ئەو جۆرە ئاژەڵانە دەست دەكەون و كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرێت كە دەگمەنن و،  بازاڕەكە بوەتە یەكێك لەو شوێنانەی خەڵك بۆ بەسەربردنی رۆژانی پشوویان، رووی تێ دەكەن.

لە بازاڕی غەزل لە بەغدای پایتەختی عێراق، ئەو جۆرە ئاژەڵانە دەست دەكەون و كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرێت كە دەگمەنن و بازاڕەكە بووەتە یەكێك لەو شوێنانەی خەڵك بۆ بەسەربردنی رۆژانی پشوویان، رووی تێ دەكەن.

بازاڕەكە دەكەوێتە ناوچەی بەغدای كۆن و دەیان جۆر ئاژەڵی دەگمەنی تیادایە. لە دەرەوەی بەغداشەوە ژمارەیەكی زۆر لە ئاژەڵدۆستان سەردانی بازاڕەكە دەكەن. 

رۆژانی هەینی كە پشووی كۆتایی هەفتەیە لە عێراق، بە هۆی زۆریی ژمارەی ئەو كەسانەی سەردانی بازاڕەكە دەكەن، قەرەباڵغیی دروست دەبێت. 

لە هەندێك شوێنی بازاڕەكە، فرۆشیارانی ئاژەڵ و ئەوانەش كە نماییشیان پێدەكەن، دەبینرێن. ئەو نمایشانەی لە رێگەی ئاژەڵە دەگمەنەكانەوە ئەنجامدەدرێن لە لایەن سەردانیكەرانی بازاڕەكەوە بە بایەخەوە لێیان دەڕوانرێت. 

لە لە بازاڕی غەزلدا ، باڵندەی دەگمەنی وەك وشترمرخ، چەندین جۆر خشۆك، پشیلە، سەگ و جۆرەها ماسی مامەڵەیان پێوەدەكرێت.

كاتێك بە ناوچەی بەغدای كۆندا دەگەڕێیت كە بازاڕەكەی لێیە، زۆر شوێنەواری میژوویی بەدیدەكەین، لەوانە مزگەوتی خولەفا كە لە سەردەمی عەباسیەكاندا دروستكراوە لەگەڵ هەندێك شوێنی دیكە كە لە سەردەمی عوسمانیەكاندا دروستكراون.

وشەی غەزل لە عەرەبیدا بە واتای "ریس" دێت، باس لەوە دەكرێت لە سەردەمی عەباسیەكاندا لە بازاڕەكەدا ئەو جلوبەرگانە دەفرۆشران كە ژنان دەیانرستن، بەڵام لەم سەردەمەدا كە هەمان ناوی بۆ بەكاردەهێنرێت بووەتە گەورەترین بازاڕی كرین و فرۆشتنی ئاژەڵان، هەرچەندە بازاڕەكە رووبەڕووی هێرشی زۆر بووەتەوە، بەڵام كاركردن تیایدا بەردەوامە. 

1792 جار خوێندراوەتەوە