ویستی خۆشەویستەکەی تاقیبکاتەوە بەڵام دەرەنجامەکەی بەم شێوەیە کەوتەوە

01:37 - 03/02/2019
هەمەڕەنگ

کچێک، لەرێگەی ناردنی خانمێکی سەماکارەوە، خۆشەویستەکەی تاقیدەکاتەوە، بەڵام ئەنجامەکەی توشی شۆکی دەکات.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە, کچێک لە رێگەی بەرنامەیەکی بەناوبانگی یوتوب بەناوی To Catch A Cheater، کە بەشێوەیەکی راستەوخۆ دیمەنەکەشی بۆ دەگوازرێتەوە، خانمێکی سەماکاری شۆخ و شەنگ دەنێرێتە سەر رێگەی خۆشەویستەکەی و تاقی دەکاتەوە بۆ ئەوەی بزانێت خیانەتی لێدەکات یاخود نا.

وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دیارە، خانمە سەماکارەکە دەچێتە قاوەخانەکەو قسە لەگەڵ خۆشەویستی کچەکە دەکات،  پێی دەڵێت کە دەتوانێت لسەر مێزەکەی دانیشێت و ببێت بە هاوڕێی ، کوڕەکەش رازی دەبێت و پێکەوە دادەنیشن و گفتوگۆ دەکەن.

پاش چەند خولەکێک، خانمە سەماکارەکە داوا لە کوڕەکە دەکات پێکەوە سەما بکەن و کوڕەکە رازی دەبێت .

ئەوەی جێی سەرنجە، خیانەتی کوڕەکە بەمەوە نەوەستا، بەڵکو دەرکەوت لەناکاو خۆشەویستیەکی دیکەی کە دووگیانە، دێتە ناو قاوەخانەکەو باوەشی پێدا دەکات و بە خانمە سەماکارەکە دەڵێت کە بەنیازی هاوسەرگیرین.

ئاشكرابوونی خیانەتی کوڕەکە، کچەکە توشی شۆک دەکات و دەستبەجێ لێی جیادەبێتەوە.

بەرنامەی بەناوبانگی To Catch A Cheater ، تێیدا بە شێوەیەکی راستەوخۆ و لەڕێگەی ناردنی خانمێکەوە، دیمەنی خیانەتی هاوسەر یاخود خۆشەویستی ئاشکرا دەکات.

27851 جار خوێندراوەتەوە