ئه‌م جۆره‌ چایانه‌ فشاری خوێن داده‌به‌زێنێت

09:35 - 03/02/2019
تەندروستی


بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، بەهۆی جگەرە کێشان و قەڵەوی و قەلەقی و نەخۆشییەکانی دڵ و لاوازبونی سوڕی خوێن روودەدات و هەندێک لە تووشبوان بە دەرمان چارەسەر وەرئەگرن و هەندێکی دیکە چارەسەری سروشتی وەرئەگرن.

 پێگەی ORGANIC FACTS لە پەڕەی تەندروستی خۆیدا 7 جۆر لە چای بڵاوکردۆتەوە، کە دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن.

چای سەوز
چای سەوز سوڕی خوێن چالاک دەکات و بڕێکی زۆر لە ماددەی ئۆکسیدی تێدایە، کە بەرزی فشاری خوێن ئاسایی دەکاتەوە.

چای رەشی چینی
ئەنجامی چەند توێژینەوەیەک ئاشکرای دەکات، چای رەشی چینی چەند ماددیەکی ئۆکسیدی تایبەت بەئارامکەرەوەی تێیدایە کە چارەسەرە بۆ بەرزبونەوەی فشاری خوێن.


چای گوڵە بەیبون
بەیبون گوڵێکی سروشتییە و بەکاردێت بۆ ئارامبوونەوەی جەستەو دەرون و چالاکبوونەوی سوڕی خوێن و مولوکانی خوێن پاک دەکاتەوە.


چای سیر
بەهەمان شێوە بڕێکی زۆر لە ماددەی ئۆکسید تێدایە کە دەبێتەهۆی نەمانی هەوکردنی دەمارەکانی خوێنبەرو خوێنهێنەر، لەگەڵ دابەزاندنی فشاری خوێن و دورکەوتنەوە لە توشبوون بە خۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.


چای puer
سەرباری ئەوەی فشاری خوێن کەمدەکاتەوە، رێژەی کۆلیستڕۆل لە خوێندا کەمدەکاتەوەو و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات، بەدوورتدەخات لە توشبوون بە گیرانی دەمارەکان و جەڵتەی دڵ.


چای roselle
ئەم جۆرە چایە لە جیهاندا باوەو، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئەو هۆڕمۆنانەی دەبیتە هۆی قەلەقی، هاوکات مولولەکانی خوێن لە گیران دەپارێزێت.

1027 جار خوێندراوەتەوە