لە غیابی ڕۆناڵدۆدا.. مێسی دەتوانێت گرێكوێرە مێژوییەكە بكاتەوە؟

05:43 - 02/02/2019
وەرزش


دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو تیروپشكی جامی شای ئیسپانیا ڕاكێشرا و ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە روبەروبونەوە، مێسی كەوتەوە بەردەم گرێكوێرە مێژوییەكەی.

ماڵپەری ”فوت نێت” بڵاویكردەوە تائێستا مێسی لە ڕوبەڕوبونەوەی ڕیاڵ مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا گۆڵی لە مەدرید نەكردووە.

لەكاتێكدا شەش یاری كلاسیكۆی لەو جامەدا بەرامبەر ریاڵ مەدرید كردووە.

ئەگەرچی مێسی گۆڵی نەكردوە، بەڵام سێ پاسی یەكلاكەرەوەی داوەتە هاوڕێكانی و گۆڵیان تۆماركردوە.

كلاسیكۆی داهاتو یەكەم كلاسیكۆ دەبێت كە مێسی بەبێ ركابەرە مێژوییەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاری دەكات.

1241 جار خوێندراوەتەوە