حەشدی شەعبی رێگری لە گەشتێكی هێزەكانی ئەمریكا لە موسڵ دەكات

09:09 - 02/02/2019
عێراق

حەشدی شەعبی ڕێگری لە گەشتێكی مەیدانی هێزەكانی ئەمریكا بۆ ناو شاری موسڵ دەكات و بەرپرسێكی حەشدیش دەڵێت: هەستیانكرد ئامانج لەو گەشتە سوكایەتیكردنە بۆیە ڕێگرییان كردوە.

حاجی ڕەزوان عەنزی، جێگری فەرماندەی پرۆسەكانی حەشدی شەعبی بە سایتی سۆمەرییە نیوزی ڕاگەیاندوە: فەرماندەی پڕۆسەكانی حەشدی شەعبی توانیویانە ڕێگریی لە گەشتێكی مەیدانی هێزەكانی ئەمریكا بۆ یەكێك لەناوچەكانی موسڵ بكەن، دەشڵێت: هەستیانكرد ئەو گەشتەی هێزەكانی ئەمریكا جۆرێكە لەسوكایەتیكردن بۆیە ڕاستەوخۆ دەستوەردانیان كردو ڕێگرییان لێكردن.

 

بەرپرسەكەی حەشدی شەعبی ئاماژە بەوەشدەكات لەكاتی گەشتەكەی ئەو هێزەی ئەمریكا لەڕێگەی فڕۆكەوە پارێزگارییان لێدەكراو ئەمەش وایكردبو جۆرێك لەترس و دڵەڕاوكێ لای هاوڵاتیان بڵاوبێتەوە.

8114 جار خوێندراوەتەوە