بزانە باڵا چ پەیوەندییەکی بە تەمەنەوە هەیە

05:27 - 01/02/2019
تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایدەکات، ئەو ژنانەی باڵایان بەرزە هەلی تەمەن درێژیان زیاترە وەک لەو ژنانەی باڵایان کورتە.

زانایان توێژینەوەکەیان لە زانکۆی ماستریخت ئەنجامداوەو تێیدا دەرکەوتوە، ئەو ژنانەی باڵایان 180 سانیتیمەترە هەلی تەمەن درێژیان زیاترە وەک لەو ژنانەی بەڵایان لە 160 سانتیمەتر کەمترە.

گۆڤاری Epidemiology and Community Health باس لە ناوەڕۆکی توێژینەوەکە دەکات، کە لەسەر 8000 ژن کراوە، بەردەوام لەرووی تەمەن و چۆنێتی ئەنجامدانی وەرزش و ئەو خواردنانەی دەیخۆن، چاودێری کراون.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوت ،پەیوەندی نێوان باڵای بەرز و تەمەن لە ژناندا وەک پیاوان نیەو ئەو ژنانەی باڵایان بەرزە تەمەنیان درێژترە وەک لەو ژنانەی باڵایان کورتە.

5321 جار خوێندراوەتەوە