بەپەلە

ئیسپانیا داوای لێبوردن لە عێراق دەكات

11:36 - 31/01/2019
عێراق

باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لەبەغداد: ئاڵای پێشوتری عێراق بەهەڵە لەسەر فرۆكەكەی پادشای ئیسپانیا  دانراوە

لەبەرامبەر هەڵكردنی ئاڵای پێشوتری عیراق لەكاتی سەردانی پادشای وڵاتەكەی بۆعێراق، باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لەبەغداد داوای لێبوردن لە عێراق دەكات.

باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لەبەغداد، لەروونكردنەوەیدا رایگەیاندوە، لەبەرامبەر ئەو هەڵەیەی كە فرۆكەكانی ئیسپانیا لە كاتی سەردانی فلیپی شەشەم ی پادشای ئیسپانیادا بۆ عێراق كردویانە داوای لێبوردن دەكەین، بەڵَێنی ئەوەشی داوە كە هەڵەكەیان راست بكەنەوە.

دواتر و لەكاتی جێهیشتنی عێراقدا ئاڵای نوێی عێراق لەسەر فرۆكەكەی دانرا.

رۆژی چوارشەممە فلیپی شەشەم پادشای ئیسپانیا سەردانی عێراقی كرد و لەمیانی سەردانەكەشیدا ئاڵای پێشوی عێراق لەسەر فرۆكەكەی دانرابو ئەوەش لەسەر ئاستی شەقامی عێراقی مشتومڕی لێكەتەوە.

1569 جار خوێندراوەتەوە