یاریزانێكی ئێران دوای دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ ژاپۆن خۆی كوشت

06:48 - 30/01/2019
وەرزش

یاریزانێكی تۆپی پێی ئێران، دوای دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ ژاپۆن له‌ یاری نیمچه‌ كۆتایی پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی ئاسیادا، خۆی كوشت.

مه‌جید زاكیری راهێنه‌ری ئێرانی له‌ شاری به‌نده‌ر عه‌باس بۆ ئاژانسی هه‌واڵی خوێندكارانی ئێران ناسراو به‌ ئیسنا وتی، یاریزانێكی تۆپی پێی یانه‌ی ئابفای به‌نده‌ر عه‌باس كه‌ گۆڵچیه‌كی ٢٨ ساڵ بووه‌، دوای دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به‌ ژاپۆن خۆی كوشتووه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی یاریزانه‌كه‌ بهێنێت.

زاكیری نیگه‌رانی خۆی له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ به‌هۆی زۆر توڕه‌بوونیه‌وه‌ ئه‌و یاریزانه‌ خۆی كوشتووه‌.

دووشه‌ممه‌ له‌ شاری ئه‌لعه‌ینی ئیمارات له‌ یاری نیمچه‌ كۆتایی پاڵه‌وانێتی تۆپیپێی ئاسیادا هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڵبژارده‌كانی ئێران و ژاپۆن به‌ریه‌ك كه‌وتن و ژاپۆن 3-0 یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.

12660 جار خوێندراوەتەوە