10 هه‌فته‌ نیمار لە یاریگاكاندا نابیننەوە

06:00 - 30/01/2019
وەرزش

یانەی پاریس سێنجێرمانی فەرەنسی، لە بەیاننامەیەكدا بە فه‌رمی دوركەوتنەوەی نیماری لە یاریگاكان ڕاگه‌یاند.

بەپێی بەیاننامەكە پزیشكەكان بڕیاریانداوە نەشتەرگەری بۆ نیمار نەكەن و تەنها پشت بە چارەسەری سروشتی ببەستن.

بەیاننامەكە ئاشكرایكردوە، نیمار بۆ گەڕانەوە بۆ یاریگاكان ١٠ هەفتەی پێویست دەبێت.

لە یاری یانەكەی بەرامبەر ستاسبۆرگ نیمار لە پاژنەی پێی دوچاری پێكانێكی قورس هات.

بەوەش یانەی پاریس سێنجێرمان بۆ یاری چون و گەڕانەوەش بەرامبەر مانچستەر یونایتد بێبەش دەبێت لە تواناكانی نیمار.

243 جار خوێندراوەتەوە