سۆران؛ منداڵێکی شێوە ماسی لەدایک ده‌بێت

12:06 - 30/01/2019
تەندروستی

راگه‌یاندنی نه‌خوشخانه‌ی له دایكبوون و منداڵانی سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت "شەوی ڕابردوو نەخۆشێک سەردانی نەخۆشخانەی کرد بە مەبەستی لە دایکبونی كۆرپه‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی بوو ده‌ركه‌وت شێوه‌ ماسیه‌".

راگه‌یاندنی نه‌خوشخانه‌ی له دایكبوون و منداڵانی سۆران رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو 29 له‌سه‌ر 30-1 2019 نەخۆشێک سەردانی نەخۆشخانەی کرد بە مەبەستی لەدایکبوونی كۆرپه‌كه‌ی.

 

نه‌خوشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ منداڵه‌كه‌ی بوو، ده‌ركه‌وت شێوە ماسیه‌و واتا تەنها یەک قاچی هەبوو. دوایی ئەوەی کاتژمێر و نیوێک گیانی لەدەستدا.

نه‌خوشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی سۆران ده‌ڵێت: "منداڵه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌دایكبووه‌".

نه‌خوشخانه‌ی له دایكبوون و منداڵانی سۆران داوا لە دایکانی دووگیان كات لە ماوەی سکپڕیدا دایكان زیاتر سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەن بۆ سەلامەتی خۆیان و کۆرپەکانیان.

 

14429 جار خوێندراوەتەوە