شارێک له‌ ئیتاڵیا 10 هەزار دۆلار دەداتە ئەو خێزانه‌ی کە بچێت لەوێ ژیان بگوزەرێنێ

10:04 - 30/01/2019
هەمەڕەنگ

هەندێک لە شارە بچوکەکانی ئیتاڵیا بەهۆیی کەمی ژمارەی دانیشتوانەوە، بڕێکی باش لە پارە دەدەنە ئەو خێزانەی کە بڕیار بدات لەو ناوچە بژی.

بەپێی زانیارییەکانی CNN، دەسەڵاتدارانی شاری لوکانا کە دەکەوێتە سنوری نێوان فەرەنسا و سویسرا، بڕی 10 هەزار و 200 یۆرۆ، بۆ ماوەی سێ ساڵ دەداتە ئەو  خێزانانه‌ی، کە بچنە ئەو شارە بژین.

 

مەرجی ئەم پێشینازی پێدانی پارە ئەوەیە، کە خێزانەکە یەک منداڵی هەبێت و خەرجی ساڵانەی 8650 دۆلار بێت و بەبێ کارکردن و بە بەختەوەری ژیان بگوزەرێنن.

شایەنی باسە، هەندێک لە شارە بچوکەکانی ئیتاڵیا کێشەی کەمی دانیشتوانی هەیە و لەمبارەیەوە بەرپرسانی ئەو وڵاتە چەند هەڵمەتێکیان دەستپێکردوە، تا هانی هاوڵاتییان بدەن بچنە ئەو ناوچانە ژیان بگوزەرێنن و تەنانەت نرخی کرێی خانوویان دابەزاندووە.

 

مه‌رجه‌كه‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ن یان ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌یان هه‌یه‌.

 

شارەکە دەکەوێتە ناوچەی بیدمونت لە ئیتاڵیا و ژمارەی دانیشتوانەکەی 7 هەزار کەسە، ساڵانە 40 کەس گیان لەدەستدەدەن و 10 کەس لە دایک دەبن.

18446 جار خوێندراوەتەوە