قەتەر بۆ یەكەمجار لەمێژویدا گەیشتنە یاری كۆتایی جامی ئاسیا

07:17 - 29/01/2019
وەرزش

هەڵبژاردەی قەتەر بە 4 گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە ئیماراتی بردەوە و گەیشتنە یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئاسیا.

 
ئەمە یەكەمەجارە لەمێژوی خۆیدا هەڵبژاردەی قەتەر دەگاتە یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئاسیا و لەو یاریییەشدا روبەروی هەڵبژاردەی یابان دەبێتەوە، كە ئەمەی دوەمیان یاری پێش كۆتایی لە هەڵبژاردەی ئێران بردەوە.

وابڕیارە یاری كۆتایی رۆژی هەینی داهاتوو، كاتژمێر پێنجی ئێوارەی بەكاتی هەولێر بەڕێوەبچێت..

293 جار خوێندراوەتەوە