توندوتیژی لەگەڵ منداڵدا ئەگەری قەڵەوبوونی زیاد دەكات

09:04 - 29/01/2019
تەندروستی

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك خراپ مامەڵە كردن لەگەڵ منداڵدا و بەكارهێنانی توندوتیژی، هۆكارێكە بۆ زیادبونی كێشی لەشی و توشبوونی بە گرفتی قەڵەوی بەڕێژەی %36.

توێژینەوەكە لە پەیمانگای پزیشكی دەرونی بەریتانیا ئەنجامدراوە و دەریخستووە، بەشێكی ئەو كەسانەی كە كێشەی قەڵەوو ی و زیادبونی كێشی لەشیان هەیە، لە منداڵیدا ڕوبەڕووی توندوتیژی بونەتەوە لە لایەن خێزانەكانیانەوە، ئەمە جگە لەوەی چەندین كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستیان هەبووە و ئەگەری توشبونیان بە چەند نەخۆشیەك زیاد بووە.

توێژەرەكان داوایان لە باوانی منداڵان كردووە كە هەمیشە مامەڵەیەكی نەرم و تەندروست لەگەڵ منداڵەكانیاندا بەكاربهێنن، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا، لە ئەگەری قەڵەوبوون و توشبونیان بە كێشەی تەندروستی و دەرونی بەدووربن.

پێشتریش توێژینەوەیەكی زانكۆی بۆردۆی ئەمریكا گەشتبووە ئەو ئەنجامەی كە بەكارهێنانی توندوتیژی دژی مندڵان، ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەكات لەكاتی گەورەبوندا، ئەمە جگە لە كاریگەرییە دەرونیەكان لەسەر منداڵەكە كە تا چەندین ساڵ بەردەوام دەبێت.

311 جار خوێندراوەتەوە