پێنج خولەك راكردن تەمەنی مرۆڤ درێژدەكات

07:42 - 28/01/2019
تەندروستی

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی ئەمریكی راكردن سودێكی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و رۆژانە ئەنجامدانی ئەو وەرزشە، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی و هۆكارێكە بۆ درێژبونی تەمەن.

 

توێژینەوەكە لە زانكۆی ئیوای ویلایەتی تەكساسی ئەمریكا ئەنجامدراوە و باسی لەوە كردووە رۆژانە راكردن بۆ ماوەی پێنج بۆ 10 خولەك لەرۆژێكدا، سودێكی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و خانەكانی خوێن دەبێت، ئەمەش ئەگەری زوو مردن كەمدەكاتەوە دەبێتە هۆی درێژبونی تەمەن.

 

توێژینەوەكە لەسەر 55 هەزار كەس ئەنجامدراوە كە ناوەندی تەمەنیان 44 ساڵبووە، ڕۆژانە وەرزشی ڕاكردنیان بۆ ماوەی جیاواز ئەنجامداوە و بۆ ماوەی 15 ساڵ چاودێری كراون.

توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە كە جیاوازییەكی ئەوتۆ  لەنێوان ئەو كەسانەی هەفتانە 50 خولەك وەزشی راكردن ئەنجامدەدەن، لەگەڵ ئەو كەسانەی 180 خولەك رادەكەن.

سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە ئاماژە بەوە دەكەن ئەو كەسانەی جوڵەیان زۆرە ئەگەری زوو مردنیان بەڕێژەی %30 بۆ %45 كەمدەبێتەوە، ئەوانەش كە بەردەوام ڕادەكەن سێ ساڵ تەمەن درێژترن، بە بەراورد بەو كەسانەی وەرزشی راكردن ئەنجام نادەن.

629 جار خوێندراوەتەوە