مەترسی خواردنی مریشکی سورەکراو بۆ ژنان ئاشکرادەبێت

12:44 - 27/01/2019
تەندروستی

 ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، خواردنی مریشکی سورەکراو، مەترسی مردنی پێشوەخت لە ژنان زیاددەکات.

رۆژنامەی جۆرناڵ لەپەڕەی تەندروستی خۆیدا ناوەڕۆکی توێژینەوەکەی بڵاوکردۆتەوەو تێیدا هاتوە، خواردنی سورەکراو (برژاو) پەیوەستە بە زیادبوونی ئەگەرەکانی مردنی پێشوەخت لە ژناندا.

پسپۆڕانی بواری پزیشکی، توێژینەوکەیان لەسەر 106.966 ژن ئەنجامداوە کە تەمەنیان لە نێوان 50 بۆ 79 ساڵ بۆ ماوەی چەند ساڵێک، بەوپێیەی لەو ماوەدا هەندێکیان بەبەردەوامی خواردنی سورەکراوی وەک مریشک و ماسی و پەتاتەیان خواردوە.

ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخست، 31588 ژن لە تەمەنێکی زوودا گیانیان لەدەستداوە کە  8358 بەهۆی نەخۆشی دڵەوە بوەو 13880 کەسی دیکە بە هۆکاری دیکە .

پسپۆڕان هۆکاری ئەمەش بۆ خواردنی مریشک و پەتاتە و ماسی سورەکراو دەگێڕنەوە، لەکاتێکدا ئەنجامی توێژینەوەکانی پێشوو دەریخستبوو کە خواردنی سورەکراو ئەگەری تووشبون بە نەخۆشی دڵ و شەکرە زیاددەکات.



1959 جار خوێندراوەتەوە