فه‌ره‌نسا: گه‌شتیارێك به‌هۆی نوێژكردنه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌دا گه‌شتی سه‌رنشیان بۆ شه‌وێك دواده‌خات

11:51 - 27/01/2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا گه‌شتیارێكی تونسی به‌هۆی نوێژكردنه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌یه‌كدا و دواتریش هه‌وڵی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆ هێنانه‌ خواره‌وه‌ی گه‌شتیاره‌كه‌، فڕۆكه‌ به‌ناچاری ده‌نیشێته‌وه‌ و شه‌وێك گه‌شتی سه‌رنشینانی فرۆكه‌كه‌ دواده‌كه‌وێت.

گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت هێزێكی ئه‌منی ده‌یانه‌وێت گه‌شتیارێك له‌ فڕۆكه‌یه‌ك دابگرنه‌خواره‌وه‌ و گه‌شتیاره‌كه‌ش نایه‌وێت دابه‌زێت، به‌وهۆیه‌وه‌ گرژی له‌نێوانیاندا دروست ده‌بێت و گه‌شیاره‌كه‌ به‌توندی ئازارده‌ده‌ن و گه‌شتیاره‌كه‌ش هاوار ده‌كات ئه‌ڵاهوئه‌كبه‌ر.

به‌پێی زانیارییه‌كان گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ هی 24-1-2019دا بووه‌ و به‌هۆی گرژی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كه‌ و گه‌شتیاره‌كه‌وه‌ فڕۆكه‌كه‌ به‌ناچاری له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نیسی باشوری فه‌ره‌نسا ده‌نیشێته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ گه‌شتیاره‌كان ناچاربوون شه‌وێك له‌شاری نیسی فه‌ره‌نسا بمێننه‌وه‌.

13219 جار خوێندراوەتەوە