گواردیۆلا: ململانێی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ئەستەمە

10:34 - 26/01/2019
وەرزش

پیپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی رایگەیاند،ململانێی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ئەستەمە.


ئەم لێدوانەی پیپ دوای ئەوە هات كە بەرشەلۆنە توانی كێبڕكێی كڕینی فرینكی دی یۆنگ لە مانچستەر ستی بباتەوە و ئەو یاریزانە بە 86 ملیۆن یۆرۆ بباتە ریزەكانیەوە.


لەوبارەیەوە گواردیۆلا وتی، مانچستەر ستی ئامادە نەبوو ئەو یاریزانە بكاتە خاوەن بەرزترین موچە لە یانەكەدا كە موچەكەی لە ئەگوێرۆ و ستێرلینگ و دی برۆین زیاتر بێت.


پیپ بۆ رۆژنامەی "میرەر" ی بەریتانی وتیشی، پێویستە هاوسەنگی رابگیرێت لەنێوان موچەی یاریزاناندا بەپێچەوانەوە لە ژوری خۆگۆڕین كێشەی زۆر دروست دەبێت.

715 جار خوێندراوەتەوە