سودەكانی ڤیتامین C لە زستاندا

08:17 - 26/01/2019
تەندروستی

ڤیتامین سی یەكێكە لە جۆری ڤیتامینەكان كە لە پێكهاتەی چەندین جۆری خواردندا هەیە بە تایبەت سەوزە و میوەكان، ئەنجامی ئەو توێژینەوانەش كەلەسەر ئەنجامدراوە، سودەكانیان بۆ لەش ئاشكرا كردووە.

ناوەندی ئەڵمانی بۆ خۆراك ئاشكرا دەكات، ڤیتامین سی بە چەكێكی بەهێز دادەنرێت بۆ زیادكردنی بەرگری لەش لە وەرزی زستاندا بە تایبەت دژی نەخۆشی و پەتا وەرزییەكان كە لەكاتی سەرمادا توشی كەسانێكی زۆر دەبێت.


پسپۆڕەكان ئەو ناوەندە باسیان لەوە كردووە ڤیتامین سی بەڕێژەیەكی زۆر لە مزرەمەنییەكانی وەك پرتەقاڵ و لیمۆدا بونی هەیە هەروەها بەدواشیاندا سەوزەكانی وەك بەعدەنوس و بیبەری سور و بروكلی و سپێناخ، ئەمە جگە لەوەی میوەكانی وەك كێوی و شیلك دەوڵەمەندن لەو ڤیتامینە، بۆیە پێویستە لە زستاندا گرنگییەكی زۆر بە خواردنیان بدرێت بۆ ئەوە لەش لەئەگەری توشبوون بە چەند نەخۆشییەك پارێزراوبێت.

2920 جار خوێندراوەتەوە