قەتەر بۆ یەكەمجار لە جامی نەتەوەكانی ئاسیا گەیشتە یاری پێش كۆتایی

06:17 - 25/01/2019
وەرزش

بۆ یەكەمجار لە مێژویدا قەتەر گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئاسیا، ئەوەش دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە كۆریای باشوری بردەوە.

 
گۆڵەكەی قەتەر، عەبدولعەزیز حاتەم لە خولەی 79 تۆماریكرد، ئەوەش لەكاتێكدا بوو كە بەدرێژایی یارییەكە كۆرییەكان كۆنتڕۆڵی یاریگایان كردبو، لەبەرامبەر دا قەتەرییەكان پشتیان بە هێرشی هەڵگەڕاوە دەبەست.


لە یاری پێش كۆتایدا قەتەر روبەروی براوەی یارییەكەی نێوان ئوستورالیا و ئیمارات دەبێتەوە كە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت.


لەیاری پێشتریدا قەتەرییەكان هەر بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی عێراقیان بردەوە.



293 جار خوێندراوەتەوە