بەپەلە

هەرێم ئەگەر نەوتەكەی رادەستی بەغداد بكات چی دەست دەكەوێت ئەگەر نەیكات چی لەدەست دەچێت

08:41 - 24/01/2019
کوردستان

ئەگەر هەرێم پابەندی بودجەی عێراق بێت، بودجەی ساڵانەی دەكاتە 15 ترلیۆن دینار

بەپێی بەدواداچونێكی كەناڵی KNN بۆ داهاتی ئێستا هەرێم‌و لە نەوت‌و ناوخۆو ئەو بەشە بودجەیەی هەرێم، كە لە یاسای بودجەی ساڵی 2019ی عێراق جێگیركراوە، هەرێمی كوردستان داهاتی سالێكی دەگاتە 15 ترلیۆن دینار. ئەگەر هەرێم پابەندبێت بە رادەستكردنی نەوتەوە یاخود نا، داهاتی مانگانەی یەك ترلیۆن و 250 ملیار دینار دەبێت. بەرپرسی گۆشەی ئابووری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: جگە لە موچەی فەرمانبەران هەریەك لە كەرتەكانی پەروەردەو تەندروستی لە قەیران رزگاریان دەبێت‌و دەبوژێنەوە.
 
دوای شكستهێنانی هەرێمی كوردستان لە ئابوری سەربەخۆو پاش هەموو ئەو رێككەوتنانەی لەنێوان هەرێم ‌و ناوەند كراون‌و شكستیان هێنا دواجار بە پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2019 ی عێراق.

هەرچی دەرگایە بەڕووی هەرێمی كوردستاندا كراونەتەوە. هەرێم لەبەردەم دوڕێیانێكدایە بە هەربارێكدا بێت لە قازانجیەتی، بەڵام ئەگەر نەوتەكەی رادەستی بەغداد بكات  دەستكەوتە دارایییەكانی زامنتر دەبێت‌و داهاتی زیاتر دەبێت.

ئەگەر هەرێم نەوت رادەستی بەغداد نەكات 
پارەكەی بەغداد  522 ملیار دینارە 
هەرێمی كوردستان رۆژنە 420 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، ئەگەر هەر بەرمیلێك نەوت تەنها بە  بە 40 دۆلاریش بفرۆشرێت، مانگانە داهاتەكەی دەكات  
600 ملیار دینار
داهاتی ناوخۆ 150 ملیار دینارە 
كۆی گشتی داهات بە بودجەی بەغداد ‌و داهاتی نەوت‌و داهاتی ناخۆ  یەك ترلیۆن و 272 ملیاردینارە 
بەوەش كۆی داهات لە ساڵەكەدا دەكاتە 15 ترلیۆن و 264 ملیار دینار 


هەمو ئەو داتاو ژمارانەی، كە باسی دەكەین بەبێ هیچ خەرجیەكە وەك خەرجی كۆمپانیا نەوتیەكان ‌وهەموو قەرزە كەڵەكەبووكان جگە لەدەستپێكردنەوەی پڕۆژەخزمەتگوزاریەكان.

ئەگەر هەرێم نەوت رادەستی بەغداد بكات 
لە ساڵەكەدا 10 ترلیۆن و 800 ملیار دینار لە بەغداد وەردەگرێت
كە بۆ هەر مانگێك دەكاتە 900 ملیار دینار
هێشتا حكومەتی هەرێم 170 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ دەمێنێتەوە، كە داهاتی مانگانەی دەكات 200 ملیار دینار
هاوكات 150 ملیار دینار داهاتی مانگانەی ناوخۆش هەیە كە بۆ ساڵەكە دەكاتە ترلیۆنێك و 800 ملیار دینار
بەوەش دەردەكەوێت ئەگەر هەرێم پابەندی بودجەی عێراق بێت، بودجەی ساڵانەی دەكاتە 15 ترلیۆن دینار


بەرپرسی گۆشەی ئابووری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: جگە لە موچەی فەرمانبەران هەریەك لە كەرتەكانی پەروەردەو تەندروستی ‌و لە قەیران رزگاریان دەبێت‌و دەبوژێنەوە.

بەپێی ئەو توێژینەوەی KNN كردوویەتی بەپشت بەست بەو داتاو ئامارانەی خودی وەزارەتی سامانە سورشتیەكان وەزارەتی نەوتی عێراق‌و داهاتی هەرێم.

حكومەتی هەرێم بۆ موچەی تەواوی فەرمانبەران بێ‌ پاشەكەوت پێویستی بە 860 ملیار دینارە. بەوەش دەردەكەوێت ئەگەر هەرێم پابەندبێت بە رادەستكردنی نەوتەوە یاخود پابەند نەبێت، داهاتی مانگانەی یەك ترلیۆن و 250 ملیار دینار دەبێت. 

5425 جار خوێندراوەتەوە