بەپەلە

ئامه‌د: ئه‌و كۆترانه‌ی نرخیان گرانه‌ له‌ ئۆتێلدا ده‌مێننه‌وه‌

07:21 - 23/01/2019
گەلەری

لە ئامه‌ی باكوری كوردستان ئەو کۆترانەی کە بە نرخی ئۆتۆمبیل و خانوو دەفرۆشرێن، بە هاوین لەژێر سپلیت و بە زستان لە ژووری گەرم و بە سۆپا لە "ئۆتێلی کۆترەکان" دەمێننەوە. 

به‌پێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئۆتێلەکە لە ١٠٠ ژوور پێکهاتووە و خاوەنی کۆترەکان مانگانە لە ٥٠٠ لیرەوە تا ٧٥٠ لیرە کرێ دەدەنە شوقەیەک و هەزاران لیرە خەرج دەکەن بۆ ئەوەی کۆترەکان لە کەشێکی خوازراودا بژین. 

لە ساڵی ٢٠١٤ەوە "ئۆتێلی کۆتر" لە شارۆچکەی باغڵاری سه‌ربه‌ پارێزگای ئامه‌د بۆ بەخێوکردنی کۆترەکانی ئارەزومەندانی کۆتر، دروستکراوە و سەرەتا لە رێگەی تەنها بینایەکەوە خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکرد، بە هۆی ئەوەی داواکاریی زۆری لەسەربوو، لەئێستادا لە سێ باڵەخانەدا خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکات. 

ئۆتێلەکە نزیکەی چوار هەزار کڕیاری هەیە و نرخی کۆترەکانیان کە لە جۆرە جیاوازەکانن لە هەزار لیرەوە دەست پێ دەکات تا ١٠٠ هەزار لیرە. 

ئۆتێلەکە لە ١٠٠ ژوور پێکهاتووە و خاوەنی کۆترەکان مانگانە لە ٥٠٠ لیرەوە تا ٧٥٠ لیرە کرێ دەدەنە شوقەیەک و هەزاران لیرە خەرج دەکەن بۆ ئەوەی کۆترەکان لە کەشێکی خوازراودا بژین. 

2155 جار خوێندراوەتەوە