په‌یوه‌ند، ته‌مه‌نی 21 ساڵه‌ و كێشی 230 كیلۆیه‌

05:48 - 23/01/2019
گەلەری

په‌یوه‌ند حه‌مید، گه‌نجێكه‌ ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی بووه‌ 21 ساڵ له‌ قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ده‌ژی و كێشی 230 كیلۆگرامه‌.

 

 په‌یوه‌ند له‌ 23-1-1998 لەقەزای دەربەندیخانی سه‌ربه‌ پارێزگای سلێمانی لەدایکبووە، بەووتەی دایکی ئەوهەر لەسەرەتای لەدایکبوونیەوە وەک منداڵێکی ئاسایی هاتەبەرچاو، بەڵام پاش تێپەڕبوونی چلەی تەمەنی هەستی بەگەشەی کێشی کردووە بەشێوەیەکی نائاسایی و برا بچوكه‌كه‌ی (په‌شێو) تریشی كه‌ته‌مه‌نی 18 مانگه‌ كێشی 41 كیلۆگرامه‌.

بەپێی تەواوی ڕاپۆرتە پزیشکیەکانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان گرفتی ئەم دوو برایە هەبوونی هۆرمۆنی گەشەی کێشە زیاتر لەکەسێکی ئاسایی کەچارەسەریان تەنها لەنەخۆشخانە بەناوبانگەکانی ئەوروپایە ئەمەش لە دەرەوەی توانای خێزانەکەیانە.

هەرلەڕاپۆرتی پزیشکەکاندا هاتووە کەلەدایکبوونی هەرکوڕێکی تر لەم خانەوادەیە دووچاری هەمان گرفت ئەبێتەوە.

 پەیوەند ناتوانێ وەک کەسێکی ئاسایی ژیان بکات و لەپرۆسەی خوێندنیش دابڕاوە.

پەنا و پروشە دوو خوشکی ئەوانن کێشیان ئاساییە و لەوماڵەدا پێکەوەن و هەر لەجۆری خواردنەکانی ئەوان ئەخۆن.

ئامادەکردن و فۆتۆ: کاروان یاره‌

8217 جار خوێندراوەتەوە