وەزارەتی پەیوەندیەكان نرخی كارتی موبایل هەرزان دەكات

04:48 - 23/01/2019
عێراق

بڕیارەكە كۆمپانیاكانی هەرێم ناگرێتەوە

وەزارەتی پەیوەندیەكانی عێراق نرخی كارتی ئەو موبایلانە هەرزان دەكات كەلەبەغدا و چەند شارێكی تری عێراقدا هەن، بەڵام بڕیارە كۆمپانیاكانی موبایلی هەرێم ناگرێتەوە.

وەزارەتی پەیوەندیەكانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا و لەسەر زاری نەعیم سەجیل وەزیری پەیوەندیەكان بڵاوی كردوەتەوە، بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر لەبواری پەیوەندیەكاندا بڕیاردراوە نرخی كارتی موبایل هەرزان بكرێت و كارتی 10 هەزاردیناری بكرێت بە8 هەزار و 15 هەزاری بە10 هەزار و 25 هەزاری بە15 هەزار، بەڵام نرخی كارتی 5 هەزاردیناری وەك خۆی دەمێنێتەوە.

 ئەم كارتانە بەشێكیان بۆ ئەو هێڵی تەلەفۆناتانە بەكاردەهێنرێن كە هێڵی گشتین و لەدوكان و سۆپەرماركێت و بەردەم فەرمانگە و شوێنە گشتییەكاندا بەكاردەهێنرێن و بەزۆری لەبەغدا و چەند پارێزگایەكی ترداهەن و ژمارەیان 400 هەزار هێڵ دەبێت، بەڵام بڕیارەكە كۆمپانیا و هێڵەكانی تەلەفۆنی هەرێم ناگرێتەوە وەك ژمارەیەك لەكەناڵەكانی ڕاگەیاند و ماڵپەڕەكان بڵاویان كردبوەوە.

7071 جار خوێندراوەتەوە