فێستیڤاڵی خلیسکانی سەر بەفر لە پێنجوێن

01:13 - 23/01/2019
گەلەری

لە قەزای پێنجوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بە بەشداری سەدان کەس فێستیڤاڵی ھەفتەی سپی خلیسکانی سەر بەفر بەڕێوەچوو.

فێستیڤاڵەکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی و سەنتەری پەرەپێدانی گەنجانی پێنجوێن و لە دامێنی چیایەکی بەفراوی نزیک قەزای پێنجوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو، کە تیایدا ژمارەیەکی زۆری گەنجان لە ناوچەکانی تری سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ھاتبوون بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکە کە بەشی زۆریان یەکەمجاریان بوو بەشداری ئەو جۆرە یارییە بکەن.

446 جار خوێندراوەتەوە