بەپەلە

راوە ماسی به‌شێوازی ئێسكیمۆ

06:24 - 22/01/2019
گەلەری

سه‌رماوسۆڵه‌ی زستان له‌ سنووری شاره‌كانی قه‌رس و ئەرده‌خان، كاری راوچییه‌كانی ماسیی ده‌ریاچه‌ی چڵدری   له‌توركیا سه‌خت كردووه‌.

راوچییه‌كان به‌یانیان زوو به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ به‌ستووه‌كه‌دا ده‌ڕۆنه‌ ئه‌و شوێنه‌ی تۆڕه‌كانیان تیادا ده‌نێنه‌وه‌، به‌ پاچ و خاكه‌ناز سه‌هۆڵه‌كه‌ ده‌شكێنن و تۆڕه‌كه‌ به‌رده‌ده‌نه‌وه‌ نێو ئاوه‌كه‌. 

تۆڕه‌كان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌نێو ئاوه‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه‌ و راوچییه‌كان له‌ رۆژێكی خۆشدا كۆی ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌شێك له‌ ڕاوچییه‌كان بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر راوكردنی ماسییه‌.

ده‌ریاچه‌ چڵدر كه‌ یه‌كیكه‌ له‌ ده‌ریاچه‌‌ گه‌وره‌كانی توركیا له‌ وەرزی زستاندا رووه‌كه‌ی ده‌به‌ستێت و له‌ وەرزی زستانی ئه‌مساڵدا ئه‌ستووریی سه‌هۆڵی رووی ده‌ریاچه‌كه‌ گه‌یشتووته‌ 50 سانتیمه‌تر.

1098 جار خوێندراوەتەوە