ئەمریكا ڕۆكێتی دژە تانك و بڕێكی زۆر چەكی پێشكەوتوی بە یەكینەكانی پاراستنی گەل داوە

12:05 - 20/01/2019
کوردستان

ڕۆژنامەیەكی توركی: پێدەچێت ئەو ڕۆكێتانە بۆلێدانی تانكەكانی توركیا كەڵكی لێوەربگیرێت

ڕۆژنامەیەكی توركی ئاشكرایدەكات ئەمریكا ڕۆكێتی دژە تانك و بڕێكی زۆر چەكی پێشكەوتووی داوە بە یەكینەكانی پاراستنی گەل، كە پێدەچێت بۆلێدانی تانكەكانی توركیا لەمنبج كەڵكی لێوەربگیرێت.

ڕۆژنامەی یەنی عەقدی توركیا بڵاویكردوەتەوە، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئەمریكا دژی بڕیارەكەی ترەمپن بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لەسوریا، هاوكات ئاماژەی بەوەشكردوە، لەم ماوەیەدا ئەمریكا ڕۆكێتی دژە تانك و بڕێكی زۆر چەكی نوێی پێشكەوتویداوە بەشەڕڤانان.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، شەڕڤانان ڕۆكێتی جاڤلین و تاویان پێدراوە كە دووجۆر ڕۆكێتی پێشكەوتوی دژە تانكن و پێدەچێت بۆلێدانی تانكەكانی توركیا كەڵكی لێوەربگیرێت.

ئەو ڕۆژنامەیە ئەوەشی ئاشكراكردوە لەئێستادا شەڕڤانان ئەو ڕۆكێتانەیان لە كۆگاكانیان لە شاری منبج حەشارداوە و گومانی ئەوە دەكرێت لەكاتی هێرشكردنی توركیا بۆ ئەوشارە سود لەو چەكە نوێیانە وەربگرن.

14256 جار خوێندراوەتەوە