سودەکانی ئەو گیاندارە بزانە کە بە خوێنمژ ناسراوە

12:28 - 19/01/2019
تەندروستی

زۆر کەس دەترسن لە نزیکبوونەوەیان لە شەمشەمەکوێرە چونکە خوێن مژە، بەڵام نازانن توێژینەوەیەک دەیسەلمێنێت کە چەندین سودی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان هەیە.

ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی نوێ ئاشکرایدەکات، ژەهری شەمشەمەکوێرەی خوێن مژ، دەبێتە هۆی چارەسەری نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک گورچیلە و  دڵ.

توێژینەوکە لە زانکۆی کوینزلاندی ئوستورالیا ئەنجامدراوە، تێیدا دەرکەوتوە لە ژەهری شەمشەمەکوێرەی خوێنمژدا، پپتیداتی تێدایە کە پێکهاتوە لە زنجیرەیەک لە ترشە ئەمینیەکان .

دەتوانرێت لە ترشە ئەمینیەکان سودی لێببینرێت بۆ چارەسەری بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و سوتاوی و کەم خوێنی و نەخۆشییەکانی گورچیلە و دڵ.

بریان فرای مامۆستا و ئەندامی گرووپی تویژینەوەکە، رایگەیاند، پپتیداتی پەیوەندی بە هۆڕمۆنی کالسیتونین هەیە کە لە سوڕی خوێنی جەستەی مرۆڤدا هەیە و وەک چارەسەر سودی لێ دەبینرێت.

دەشڵێت، شەمشەمەکوێرەی خوێن مژ لەناوچەی مەکسیک دەژی، بەڵام لە ژێر کۆنتڕۆڵی مافیاکانی مادە هۆشبەرەکانە و پێویستە بگەن بەوشوێنە، تاوەکو سودی لێببینرێت

3011 جار خوێندراوەتەوە