سودی حەبی ئۆمیگا 3 و ڤیتامین D بۆ تەندروستی لەش

05:36 - 18/01/2019
تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی ئاشكرای دەكات، بەكارهێنانی حەبی ڤیتامین دی و ئۆمیگا سێ چەندین سودیان بۆ لەش هەیە و ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی كەمدەكەنەوە.

توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە و باسی لەوە كردووە خواردنی حەبی ئۆمیگا سێ ئەگەری توشبوون بە كێشە تەندروستییەكانی دڵ كەمدەكاتەوە بە تایبەت جەڵتە، هەروەها خواردنی حەبی ڤیتامین دی ئەگەری مردن بە نەخۆشی شێرپەنجە بەڕێژیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە.


پسپۆڕەكان باسیان لەوە كردووە خواردنی حەبی ئۆمیگا سێ ئەگەری توشبوون بە جەڵتە بەڕێژەی %28 كەمدەكاتەوە بۆیە زۆر گرنگە هاوڵاتیان خواردنی ئەو جۆرە حەبە پشتگوێ نەخەن، هەروەها ئەو كەسانەی كە توشبوون شێرپەنجەن ئەگەری حەبی ڤیتامین دی بەكاربهێنن، ئەوا ئەگەری مردنیان بەڕێژەی %25 كەمدەبێتەوە، چونكە حەبەكە ڕێگرە لە بڵاوبونەوە و چالاكبونی زیاتری خانە شێرپەنجەییەكان.


لەبارەی كاریگەرییەكانی حەبی ڤیتامین دییەوە توێژینەوەكە باسی لەوە كردووە كاریگەرییەكە تەنیا لەسەر كەمكردنەوەی ئەگەری مردنە بە نەخۆشییەكە و هۆكارێك نییە بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.


3005 جار خوێندراوەتەوە