خۆشەویستیەکەیان سنورەکانی بەزاند، جیاوازی تەمەنیان 53 ساڵە

10:55 - 17/01/2019
هەمەڕەنگ

چیرۆکی هاوسەرگیرییەک دەبێتە جێی قسە و باس و پرسیار لای هاوڵاتییان و هەژاندنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان .

ئەلمیدا خانمێکی تەمەن 72 ساڵان، لە ساڵی 2016 دا هاوسەرگیری لەگەڵ گاری هاردویک تەمەن 19 ساڵان دەکات و تاوەکو ئێستا بەردەوامن .

ئەلمیدا لە میانی بەرنامەی Girl’s Talkدا چیرۆکی یەکتر ناسینەکەیان دەگێڕێتەوەو دەڵێت، لە پرسەی کوڕە تەمەن 45 ساڵەکەیدا، چاوی بە گاری هاردویک دەکەوێت و دوای دوو هەفتە هاوسەرگیری دەکەن.

ئەلمیدا لەوتەیەکی تریدا دەڵێت "دەزانم کە ئێستا پرسیار زۆر دەکرێت لەوەی جیاوازی تەمەن هەیە و چۆن ئەو خۆشەویستیە دروست بوەو بەردەوامی هەیە "

 

ئاماژە بەوەش دەکات کە لەیەکەم هاوسەری 4 منداڵی هەیە، بەڵام ئێستا لەگەڵ گاری هاردویکی هاوسەری زۆر دڵخۆشە و ئاشقی یەکەن و رۆحیان یەکە.

 

گاری هاردویکیش دەڵێت" ئەلمیدا ئەو ژنەیە کە من خەونم پێوە دەبینی و ئێمە دوو ئاشق و هاوسەری زۆر نایابین" .

 

ئەلمیدا ئامۆژگاری ژنان دەکات، بۆ ئەوەی ژیانیان خۆش بێت، پێویستە بەردەوام لەگەڵ هاوسەرەکانیان دابنیشن و گفتوگۆبکەن و کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

 

 

22593 جار خوێندراوەتەوە