ئەمریكا بە رەسمی ئێران ئاگادار دەكاتەوە

11:31 - 16/01/2019
جیهان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە هەڵدانی موشەكەكەی ئێران هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، ئەو كارەی تاران ئاڵنگاریەكی بەردەوامی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشە. 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەو موشەكەی ئێران، كە هەڵیدا هەڵگری موشەكی كیشوەر بڕەو تەكنەلۆژیاكەی هاوشێوەی موشەكە دورهاوێژەكانە‌و ئەم هەنگاوەش ئاماژەیە بۆئەوەی ئێران لەم بوارەدا گەشتۆتە لوتكە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، دەڵێت: ئەم كارانەی ئێران هەڕەشەن بۆسەر ئەوروپاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێدەنگ نابین.

پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندبو: ئێران پلانی هەیە بۆ ئەوەی لە چەند مانگی داهاتودا سێ كەشتی هەڵبداتە بۆشایی ئاسمان، كە هەڵگری تەكنەلۆژیای موشەكی دورهاوێژن.

8948 جار خوێندراوەتەوە