میسی ئەو گۆڵە ئاشكرادەكات كە هەرگیز لەبیری ناكات

11:11 - 16/01/2019
وەرزش


بۆیەكەم جار لیۆنێل میسی لەبارەی 400 گۆڵەكەی لە لایگا قسە دەكات و ئەو گۆڵەش باس دەكا كە هەرگیز لەبیریە ناكات.

 
لە لیدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی " مۆندۆ دیپۆرتیفۆ" میسی رایگەیاند، شانازی بەوەوە دەكات كە ژمارەی گۆڵەكانی لە خولی ئیسپانی گەیاندۆتە 400 گۆڵ و هیوای خواست ژمارەیەكی زۆرتر گۆڵ تۆمار بكات، تەئكیدیشی كردەوە كە چاوی لەسەر ژمارەكان نیە و تەنها دەیەوێت رۆژ لەدوای رۆژ ئاستی باشتر پێشكەش بكات.


میسی، ئاشكراشیكرد یەكەم گۆڵی لە خولی ئیسپانیا بەرامبەر ئەلبا سیتی كە رۆناڵدینیۆ پاسێكی جوانی پێدا هەرگیز لەبیری ناكات.


سەبارەت بە گۆڵكردن لە كلاسیكۆشدا، میسی وتی، راستە گۆڵكردن لە كلاسیكۆ هەستێكی خۆشە، بەڵام دواجار بەدەستهێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە گرنگترە.

2229 جار خوێندراوەتەوە